سوپای عێراق لە هەوڵدایە توانای بەرگری ئاسمانی و زەمینی بەرزبكاتەوە

ئەمنی
  • 12-02-2022, 13:20
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    عێراق بەنیازە توانا بەرگری خۆی لە هەردوو بواری ئاسمانی و زەمینی بەرزبكاتەوە بە هەوڵەكانی بۆ کڕینی فڕۆکەی جەنگی و تانک و توپ و بەدەستهێنانی چەندین سیستەمی بەرگری لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە.
    سەرچاوەیەکی ئەمنی باڵا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگیاند: پلانیان هەیە بۆ زیادکردنی ژمارەی تانکەکان و زیادکردنی تیپ و کەتیبەكان بۆ زیادکردنی تواناکانی سوپای عێراق، وتیشی: سوپا لە ئێستادا تانکی ئەبرامزی ئەمەریکی و تانکی T90ی ڕوسی بەکاردێنن.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق بەنیازە شاندی باڵای ئەمنی بنێرێت بۆ ڕوسیا و فەرەنسا و پاکستان بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تانکی پێشکەوتوو.
    هاوكات پێگەی (Defense News) لە زاری نۆرمان ریكلیڤس سەرۆكی دەستەی راوێژكارانی جیۆسیاسی لە دەزگای (NAMEA Group) بڵاویكردەوە: سوپای عێراق بەدوای بەدەستهێنانی چەندین سیستەمی بەرگرییە لە سەرچاوە جیاوازەوە.
    ڕیکلێڤس ئاماژەی بۆ ئەوشكدوە: عێراق دەیەوێت فڕۆکە جەنگییەکانی ڕافالی فەرەنسی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپهاوێژی زیاتر بەدەست بهێنێت.
    وتیشی: فەرەنسا پێشنیازی فرۆشتنی 20 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کردووە و وەزارەتی بەرگری عێراقیش لە ئێستادا شیکردنەوەی تەکنیکی بۆ ئەنجام دەدات، راشیگەیاند: بڕیارە شاندێکی عێراقی لە داهاتوویەکی نزیکدا سەردانی فەرەنسا بکات بۆ پشکنینی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان.
    نۆرمان ریكلیڤس ئاشكراشیكرد: عێراق لەدانوستاندایە بۆ كڕینی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی پاكستان، ئەو وڵاتەش پێشنیازی فرۆشتنی 20 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆ عێراق كردوە، بەڵام وەزارەتی بەرگری تا ئێستا لێكۆڵینەوە لەبارەی ئەو ئۆفەرەوە دەکات.
    وتیشی: هێزی ئاسمانی عێراق بەنیازە 14 فڕۆکەی جەنگی ڕافالی فەرەنسی بەبەهای 240 ملیۆن دۆلار بکڕێت کە لەبری پارەی نەختینەیی نەوت دەدرێتە فەرەنسا، رونیشیكردەوە: هێزی ئاسمانی نزیک بوەتەوە لە کڕینی فڕۆکەی سووپەر موشاک، کە فڕۆکەی مەشق پێکردنە.