بەرپرسی كردەوەكانی رفاندن و تیرۆركرن لە میسان دەستگیركرا

ئەمنی
  • 12-02-2022, 10:00
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    ئەمڕۆ شەممە هێزە ئەمنییەکان بەرپرسی كردەوەكانی تیرۆر  و ڕفاندنیان لەپارێزگای مەیسان دەستگیرکرد.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان، لە ڕێگەی هێزێکی لیوای 1ی تایبەتی سوپای عێراق، بە هۆی زانیاری و بەدواداچوونی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆری میسان، تۆمەتبار (حەسەن تەراد غەلیم)یان دەستگیرکرد کە بەرپرسی ئەنجامدانی چەندین كاری كوشتن و ڕفاندن و تیرۆرکردنی هاوڵاتیانە لە میسان.
    ئاماژە بۆ ئەوەشكردوە: تۆمەتبارەکە داواکراوە لەلایەن دەستەی دادوەری عێراقەوە بەپێی ماددەی 4 تیرۆرو رونیشیكردەوە: پرۆسەی دەستگیرکردنەکە لە هەڵمەتێكدا لە ناحیەی ( المشرح ) ئەنجامدراوە.