بەغداد ـ INA
ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا دەڵێت: بۆ پێكهێنانی هەرسێ سەرۆكایەتیەكە هەمووان پێویستە بگەڕێنەوە بۆ تەوافوق.
جەواد بۆڵانی پەرلەمانتار لە ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ڕاگەیاند: دوای پێشهاتەكانی ئەم دواییە سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئامادەنەبونی دیاری کوتلە سیاسییەکان لەرۆژی دانیشتنی تابەت بە دەنگدان بە سەرۆك كۆمار، تەوافوق بووەتە ناچاریی بۆ هەمووان بۆ پێكهێنانی هەرسێ سەرۆكایەتیەكە.
وتیشی: پێکهاتەکانی عێراق داوای هەوڵی زیاتر دەکەن بۆ پێکهێنانی تەوافوقی نیشتمانی لەپێناو بەرهەمهێنانی کوتلەیەكی پەرلەمانی كە توانای ئەوەی هەبێت وڵات بگەیەنێتە كەناری ئارامی، بۆیە تەوافوقێكی فراوان و حکومەتی بنكەفراوان پێویستی قۆناغەکەیە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: دەستپێشخەریی بوونیان هەیە و دیالۆگ بەردەوامە و هیوادارین هەمووان بجوڵێین بۆ پێکهێنانی کوتلەی گەورە.