بەغداد ـ INA
عێراق و ئازەربایجان پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەكەن.
ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ هەینی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند: وەفدی عێراق بە سەرۆكایەتی نزار خەیرەڵا بریکاری پێشكەوتوی وەزارەتی دەرەوەو وەفدی ئازەربایجان بە سەرۆكایەتی فارز رەزایڤ بریكاری وەزارتی دەرەوەی ئەو وڵاتە لە باكۆ كۆبونەوەو یەكەمین خولی ڕاوێژكاری سیاسی نێوان عێراق و ئازەربایجان بەڕێوەچوو.
وتیشی: لە كۆبونەوەكەدا باس لە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبواری سیاسی و ئابووری و زانستی و ڕۆشنبیری کرا.
هەروەها باسیان لەو دەرفەتانە كرد كە هاتۆتە پێشەوە بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و گەشتیاریی و بازرگانییەكانی نێوان هەردوو وڵات و جەخت لەدۆزینەوەی چارەسەری گونجاو كرایەوە بۆ هەموو ئەو تەحەدایانەی لەوروەوە دێنە پێشەوە.