بەغداد - INA
لە پارێزگای میسان وەفدی رابەری ڕەوتی سەدر سەید موقتەدا سەدر و وەفدی عەسائیبی ئەهلی حەق كۆبونەوە.
لە بەیاننامەیەكی هاوبەشدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)یان ناردوە، دەڵێن: لە کۆبوونەوەکەدا ئیدانەی سەرجەم تاوانەكانی كوشتن لەپارێزگاکە كرا و پشتیوانی بۆ دامودەزگا دادوەریی و ئەمنییەکان دووپاتكرایەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵی زیاتر لەسەپاندنی یاسا و کەمکردنەوەی تاواندا ببینن، هەروەها بەیەک دووری لە هەمووان بوەستن و كاری ئەو لیژنەیەش بەردەوامبێت كە بەدواداچوون بۆ لێکۆڵینەوە و ئاشکراکردنی تاوانباران دەكات بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن.
هەر لە بەیاننامەكەدا داوا لە خەڵکی پارێزگای میسان كراوە کە ئارام بگرن و دەرفەت نەدەنە دەست ئەوانەی دەیانەوێت ناکۆکی لە نێوان کوڕەکانی هەمان باوک (سەید محەمەد سەدر) دروست بكەن، داواش لەڕاگەیاندنەکان كرا ئاگاداربن و بە وردی مامەڵە لەگەڵ سەرچاوەكانی هەواڵدا بكەن.