بەغداد ـ INA
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران هۆشداریدا بەعێراقییەکان کە نەبنە قوربانی ئەو کۆمپانیایانەی کە بەناوی کۆچبەران و پەنابەرێتی كاردەكەن.
کەریم نوری بریکاری وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: كاردانەوەی کۆچە نایاساییەکانی ئەم دواییە بۆ بیلاروسیا و رەوانەكردنیان بۆ سنووری نێوان لیتوانیا و پۆڵەندا هۆكارن بۆ كەمبونەوەی خواستی عێراقیەكان بۆ كۆچكردن.
وتیشی: عێراق ڕێوشوێنی گرتووەتە بەر لەوانە وەستاندنی گەشتەکان بۆ بلاروس و گواستنەوەی گەشتی ئاسمانی لە بیلاڕووسەوە بۆ عێراق بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوەو داواشمان لە یەکێتی ئەوروپا کردوە کە بەزۆر کۆچ بەو عێراقییانە نەكەن كە لەوێن و هیوادارین عێراقییەکان نەبنە قوربانی ئەو کۆمپانیایانەی دەیانەوێت فریویان بدەن.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە ئێستادا ژمارەی تەواوی ئەو عێراقییەکانەمان لانیە كە لەو سنورەن، بەڵام بێ هیوا بوون كە مافی پەنابەرییان پێبدرێت.