بەدواداچوون ـ INA
وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا رایگەیاند: جەنگ لە ئۆکرانیا کارەسات دەبێت بۆ ڕووسیا و گەلی ئۆکرانیا و ئاسایشی ئەوروپا، وەزیری دەرەوەی ڕووسیایش دەڵێت: دوا ئاگاداری و هەڕەشەکردن هیچ سوودێکیان نابێت.
لیز تڕەس وەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا سەردانی روسیای کرد و لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبوەوە، و لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنوسی هاوبەشدا لەگەڵ لاڤرۆف، رایگەیاند: هاوپەیمانی ناتۆ بە ڕوون و ئاشکرا دەڵێت هەر هێرشێک بۆ ئۆکرانیا دەرەنجامی گەورە و باجێکی قورسی دەبێت.
ترەس داواشی لە ڕووسیا کرد ئاڕاستەی دیبلۆماتی بگرێتەبەر بەشێوەیەک بەدووربێت لە ململانێ و خوێنڕشتن، هاوکات " هۆشداریشدای لەهەر دوژمنکارییەکی روسی دژی سەروەری ئۆکرانیا.
لەبەرامبەردا وەزیری دەرەوەی روسا رایگەیاند: تەنها گفتوگۆیەک کە ڕێزگرتنێکی هاوبەشی تێدابێت دەکرێت ببێتە هۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان.
وتیشی: "کۆبوونەوەکەیان وەکو گفتوگۆی نێوان دوو کەس بووە کە یەکێکیان نابیستێ و ئەوی دیکەیان ناتوانێت قسە بکات"، وەك ئاماژەیەك بۆ لێكتێنەگەیشتنی نێوانیان و جیاوازییان لە گفتووگۆكاندا.
وەزیری دەرەوەی بەریتانیاش جەختیكردەوە: هیچ هۆکارێکی دیکە نابینم بۆ جێگیرکردنی 100 هەزار سەرباز لەسەر سنوورەکە جگە لە هەڕەشەکردن لە ئۆکرانیا نەبێت،ئەگەر ڕوسیا جددی بێت لە ڕێگەی دیبلۆماتی، پێویستە ئەو هێزانە لەسەر سنوورەکە لاببات و دووربکەونەوە لە هەڕەشەکان.