بەغدا(INA)
دۆسەی وانەبێژان یەكێكە لە دۆسە دیارەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ چارەسەركردن و تەواوكردن دەجوڵێتەوە لەكاتێكدا ژمارەیەك لەئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی خۆیان بۆ جێگیرکردنی سەرجەم وانەبێژان لەبودجەی 2022 و یەكلاكردنەوەی كۆتایی ئەم دۆسەیە دووپات كردەوە.
ماجد شەنگالی، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی وت: دۆسیەی وانەبێژەكان زۆر گەورەیە و ژمارەیەكی زۆریشیان لە زۆربەی پارێزگاكاندا هەن كە جێگیر نەكراونەتەوە،وتیشی: بودجە نەنێردراوە چونكە سەرۆك كۆمار هەڵنەبژێردرا و حكومەتێكی نوێ هەڵبژێردرا، ئەوەشی وت: خێراكردنی پەسەندكردنی بودجە كار بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیە دەكات،".
شەنگالی وتیشی: پێویستە لە كێشەی گرێبەستەكان ڕزگاربین و بەرەو میلاکی تایبەت بڕۆین بەتایبەتی لایەنی پەروەردەیی و پێویستە كادری پەروەردەیی هەبێت بۆ سەرخستنی ئەو كەرتە گرنگە".
لەلایەكی ترەوە لە كوتلەی بابیلۆن دورێد جەمیل، ئەندامی كوتلەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گوت: ژمارەیەك مامۆستا هەن كە لە بڕیاری 315 دانەنراون و كاردەكەین بۆ ئەوەی بیانخەینە ناو بڕیارەكەوە و لەگەڵ وەزارەتەكانی پەروەردە .
فەلاح زیدان، ئەندامی لە هاوپەیمانی السیادەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: گفتوگۆیەكی جدی هەیە لەسەر پرسی دامەزراندنی وانەبێژان، چونكە چەندین ساڵە بەبێ مووچە كار دەكەن.
محەمەد شیاع ئەلسودانی، ئەندامی پەرلەمان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هەوڵ هەیە هەموو وانەبێژەكان جێگیر بكرێت و تەرخانكردنی داراییەكانیان لە بودجەی ئەمساڵدا بگرێتەوە، بەتایبەتی كە هەوڵێكی زۆر هەیە بۆ جێگیركردنیان ئەو ماوەی كارییان كردووە بۆیان هەژماربكرێت بە پێی یاسا،ئەلسودانی گوتیشی : مادەیەك دەگرینە بەر حوكمی سەقامگیركردن و ژمێریاری مافەكانیان لە یاسای بودجەی 2022دا
ئەلسودانی ئەوەشی وت : لەو بارەیەوە قسە هەیە بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و لیژنە پەرلەمانییەكانی پەیوەندیدار.
عەلا ئەلڕیكابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وتیشی: هەوڵێكی گەورە و بەهێز و جدی هەیە بۆ ئەوەی تەرخانكردنی دارایی وانەبێژان لە بودجەی ساڵی 2022دا بگرێتەوە،پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران چارەسەری كێشەی وانەبێژانی لەبودجەی 2022دا باسكرد.