ڕونكردنەوەیەك لە لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستانەوە

وەرزش
  • 11-02-2022, 09:30
  • +A -A

    هەولێر_(INA)
    ليژنەی ئۆلمپی کوردستان،ئەمڕۆ هەینی رونکردنەوەیەکت لە بارەی دەستلەکارکێشانەوەی هەندێک لە ئەندامانی یەکێتی باسکەی کوردستان بڵاوکردەوە.
    لە راگەیەیندراوێکی یەکێتێکە کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) ناردووە رایگەیەیاند:"پاش ئەوەی  ڕۆژی پێنجشەممە 10 ی 2 ی 2022،  لە ڕێگەی كۆنفرانسێكی میدیاییەوە سەرۆك و هەندێك لە ئەندامانی یەكێتی باسكەی  كوردستان بە شێوەیەكی زارەكی دەست لە كار كێشانەوەی خۆیان ڕاگەیاند . لە هەندێك لە لێدوانەكانیان لیژنەی ئۆڵمپی كوردستانیان بە كەمتەرخەم وێنا كرد . بە پێویستی دەزانین لەم ڕونكردنەوەیەدا بە سەرجەم هەوادارانی یاری تۆپی باسكە ڕابگەیەنین كە ئەم هەنگاوەیان بە هیچ شێوەیەكی فەرمی بە دەست لیژنەی ئۆڵمپی نەگەیشتوە و لێی ئاگادار نین و تەنها لە ڕێگەی میدیاوە ئەم هەنگاوەیان ناوەو زۆر هەڵە و نادادپەروەریان بەرامبەر بە دەزگا فەرمیەكان بە كار هێناوە و ڕاستیەكانیان چەواشە كردوە . بۆیە لە داهاتویەكی نزیكدا بە دوادا چونی دروست بۆ ئەم بابەتە دەكرێت و هەموو ڕاستیەكان بۆ وەرزشكارانی كوردستان ڕون دەكرێتەوە و مژدەی خۆش بە وەرزشكارانی كوردستان دەدرێت كە ماوەیەكە لە لایەن دڵسۆزان و خەمخۆران و سەرجەم لایەنە حكومیەكان هەنگاوی گەورەیان بۆ ناوە .


    ڕاگەیاندنی لیژنەی ئۆڵمپی كوردستان
    هەولێر - 11/2/2022