بەدواداچوون ـ INA
جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتیانی ئەمەریکا دەكات دەستبەجێ ئۆکرانیا جێبهێڵن.
لەکاتێکدا ڕوسیا بەردەوامە لە جوڵەی سەربازی بەدرێژایی سنوری لەگەڵ ئۆکرانیا، بایدن رایگەیاند: ئەگەر مۆسکۆ ئۆکرانیای داگیرکرد سەرباز نانێرێت بۆ ڕزگارکردنی ئەمریکیەکان.
ئەم قسانەی بایدن دوای ئەوە هات کە سەرکردەکانی ئیستۆنیا و لاتڤیا و لیتوانیا داوایان لە هاوپەیمانەکانیان لە ناتۆ کرد پشتیوانی سەربازی لە خۆهەڵاتی ئەوروپا بەهێزبکەن.
هاوکات ئۆکرانیا هۆشداریدا لەوەی کە ڕوسیا ڕێگری لە گەیشتنی بە دەریا دەکات، چونکە مۆسکۆ ئامادەکاری دەکات لە هەفتەی داهاتوودا لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکانی ناوچەکە ڕاهێنانی دەریایی بكات.