حاكم زاملی هۆشداریدەدات لە پرۆژەیەكی خراپ بۆ نانەوەی ئاشوب لە باشوری عێراق

سیاسی
  • 10-02-2022, 18:00
  • +A -A

    بەغداد ـ INA
    حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ پێنجشەممە  هۆشداریدا لەپرۆژەیەکی خراپ بەئامانجی ئاگری فیتنە و شەڕ لەنێوان خەڵکی باشوور بەتایبەتی لەپارێزگای مەیسان و هاوکات جەختی لە پێویستی سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری كردەوە.
    زاملی لەبەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، داوای لەهێزە ئەمنییەکان کرد کەڕێگری بكەن لە پشێوی ئەمنی و كاربكەن بۆ سەپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لەمیسان.
    هەروەها داوای لە پیاو ماقوڵان و خەڵكی هۆزە ڕەسەنەکانی عێراق کرد کە دانایی و هێمنی زاڵ بکەن و دەنگی هۆشیاری بڵاوبکەنەوە بۆ ئەوەی خوێنی خەڵکی وڵات و هەمان مەزهەب نەڕێژێ.
    زاملی وتیشی: گرنگە وەڵامی ئەو دەستپێشخەریانە بدرێتەوە کە لەلایەن هەندێک لە سەرکردە ئاینی و سیاسییەکانەوە کراوە، لەسەروی هەمویانەوە دەستپێشخەرییەکەی سەماحەتی فەرماندە سەید موقتەدا سەدر "خودا بیپارێزێت" کەپێکهاتبوو لەپێکهێنانی وەفدێکی باڵا بۆ هێورکردنەوەو چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و دورخستنەوەی مەترسی و نەهێشتنی ناکۆکییەکان و پاراستنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی.