بهغدا-(INA)
پارتی دیموکراتی کوردستان،ئهمڕۆ پێنجشهممه،چەند جێگرەوەیەکی خستە بەردەم پاڵێوراوی سەرۆکایەتی و بڕیاری پەنابردنە بەر ئۆپۆزسیۆن بهدور زانى.
فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتى لەلێدوانێکیدا بۆ كهناڵهكانى راگهیاندن كه ئاژانسی هەواڵی عێراق(INA) چاودێرى كردووه گوتی" سەرۆک مەسعود بارزانی سەرۆکی هاوبەشی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان پاڤڵ تاڵەبانی ئهمڕۆ كۆدهبنهوه بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کاندیدی سەرۆکایەتی كۆمار".
وتیشی: "ئاواته خوازم کۆبوونەوەکە باش بێت و دوای ئەم چاوپێکەوتنەش مەکتەبی سیاسی حزبەکە لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆکردن و ڕێککەوتن لەسەر ڕێگایەک بۆ قەرەبووکردنەوەی یەکێتی یان دانانی کاندیدی هاوبەش".
فازڵ میرانی لهبارهی ههڵبژاردنی سهرۆك كۆمار و گۆڕینی هۆشیار زێباری كاندیدی حیزبهكهى راگهیاندوه، "پڕۆسەکە جارێ چەقیوە، کێشەی هۆشیار زێبارى بە ڕاستی لە گەندەڵی نییە، بەڵکو خراپ بەڕێوەبردنی دارایی بوە بەپێی ڕاپۆرتی بەرایی کە بینیومانە، یاسای کاروباری دارایی هەیە لە وەزارەتەکە ئەوەی ئیشی کردوە ئەو ستافە بەرپرسە لێی، ئەوەش دراوە بە دادگا و هێشتا بڕیاری کۆتایی دادگاش نەدراوە، کە دادگای کەرخە، بڕیاری دادگای فیدراڵیش دەکەوێتە یەکشەممە ئایا بڕیاری وەلائی ڕەتدەکرێتەوە یان دەگۆڕدرێت وەکو ئەوەی خوانەخواستە مەرجەکانی تێدا نییە لە هەردو حاڵەتدا بەرچاو ڕون دەبین بەدڵنیاییەوە ئێمە کە چوینە ناو هەڵبژاردنەوە هەتا ڕوانگەی ڕێککەوتنیش هەبێت لەگەڵ برادەرانی یەکێتی".
ئاماژهی بهوهشكرد، "کاندیدەکەمان جارێ مەعلوم نییە بەدڵنیاییەوە لە هەمو حزبەکان کاندیدی دیاریکراویان هەیە ئەگەری زۆرە کاک دکتۆر فوئاد یەکێک بێت بۆ نمونە دەڵێم، دەمێنێتەوە سەر کۆبونەوەی ئەمڕۆی کاک بافڵ لەگەڵ جەنابی سەرۆک ئومێدەوارین کە کۆبونەوەیەکی باش ببێت پاش ئەوە مەکتەبی سیاسی هەردولا دابنیشن بە شێوەیەک لە شێوەکان ڕێکبکەوین، ئینجا چ برادەرانی یەکێتی لە قەرەبوی سەرۆک کۆمار ڕازی بن چ لەسەر کاندیدێکی هاوبەش ڕێکبکەون بە هەرحاڵ ئەمە لە بەرژەوەندی کورد و کوردستاندایە و لە بەرژەوەندی هەردو حزبیشدایە لەم 72 سەعاتەی دێت هەتا یەکشەممە شتەکان ڕۆشنتر دەبێت".
فازڵ میرانی ئهوهشی خستهڕو، "جاران پارتی چی هەبوە کە یەکێتی سەرۆک کۆماری هەبو حەقە برادەرانی یەکێتیش بێبەش نەبن جێگری سەرۆک وەزیران هەیە، وەزیری دەرەوە هەیە ئێمە کە داوای یەکڕیزی کورد دەکەین خۆناکرێت بڵین هەمو شتێک بۆ ئێمە و یەکێتیش بێبەش بێت جەنابی سەرۆک لەوەدا پێی باشە ئێمە لە کۆتایی تونێلەکەش بین هەر بگەینە ڕێککەوتنێک چ پێکەوە لە تونێلەکە بگەڕێنەوە و چ دەرباز بین بەدڵنیاییەوە ئێمە دەبێت شایستەکانی برادەرانی یەکێتی دابین بکەین".
دەربارەی چارەنوسی هاوپەیمانیە سێ قۆڵیەکەی پارتی، سهدر و سوننهكان، میرانی وتی، "هاوپەیمانیەکەی ئێمە بەردەوام دەبێت".،وتیشى"ناتوانین ببینە ئۆپۆزیسیۆن نە ئێمە نە یەکێتی".