ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ سەبارەت بە جێگیركردن و ئەلكترۆنیكردنی موچەی فەرمانبەران دەكات

  • 27-02-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئەمانەی گشتی ئەنجومەنی وەیزران گفتوگۆ سەبارەت بە پلانێك دەكات بۆ رێكخستنی موچەی ئەو كەسانەی لە دامەزراوەكانی حكومەتدا كاردەكەن. لە بەیاننامەیەكدا ئەمرۆ سێ شەممە، كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەمانەی گشتی رایگەیاند: بەسەرۆكایەتی بەرێوەبەری گشتی فەرمانگەی وردبینی و چاودێری و بەشداری سەرۆكی دەزگای ناوەندی سەرژمێری لەوەزارەتی پلاندانان و بانكی ناوەندی و نوێنەری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كۆبونەتەوە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە پلانی رێكخستنی موچەی ئەو كەسانەی لەدامەزراوەكانی دەوڵەتدا كاردەكەن. لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە سەبارەت بە چەندین تەوەر گرنگترینیشیان بریاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 281 ی ساڵی 2017 بۆ جێبەجێكردنی ژمارەی وەزیفی و وردبینی لە زانیاریەكان و لەوێشەوە دیاریكردنی بانك و گواستنەوەی زانیارییە داراییەكان و هەڵگرتنی بەربەستەكان لەبەردەم وەزارەتەكاندا. پێشتر ئەنجومەنی وەزیران بریاریدابوو بە جێگیركردن و ئەلكترۆنیكردنی موچەی سەرجەم فەرمانبەرانی حكومەت لە بانكەكاندا و كارئاسانی بۆ دابەشكردنی موچە و باشكردنی ئەدای بانكی تا فەرمانبەران بتوانن سودیان لێوەربگرن.