بهغدا-(INA)
محەمەد شیاع سودانی ئەندامی پەرلەمان ئەمڕۆ پێنجشەممە گوتی هەوڵەكان بۆ جێگیركردنی سەرجەم وانەبێژان لەبودجەی 2022 و لەخۆگرتنی تەرخانكردنیان لەجێبەجێكردندایە.
سودانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگهیاند: هەوڵ هەیە هەموو وانەبێژەكان جێگیر بكرێن و تەرخانكردنی شایسته داراییەكانیان لە بودجەی ئەمساڵدا بگرێتەوە، بە تایبەتی كە هەوڵێكی زۆریان داوە ،هەروەها هەوڵی زۆر دراوە كاتی ترخانكردنی وانەكان بەپێی یاسا بێت.
وتیشی: كاردەكەین بۆ دانانی مادەیەك بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی دامەزراندن و ژماردنی مافەكانیان لە یاسای بودجەی 2022 و وتیشی: لەم بارەیەوە قسە هەیە بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و لیژنە پەرلەمانییەكان.
عەلا ڕیكابی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، وتیشی: هەوڵێكی گەورە و بەهێز و جدی هەیە بۆ ئەوەی تەرخانكردنی دارایی وانەبێژان لە بودجەی ساڵی 2022دا بگرێتەوە،پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران چارەسەری كێشەی وانەبێژانی لەبودجەی 2022دا باسكرد.