بهغدا-(INA)
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی دەستپاكی كۆی فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردنی ڕاگەیاند كە لە مانگی كانوونی دووەمدا لە دژی گەورەبەرپرسان و بەرپرسانی پلەبەرز دەركراوە.
لە راگەیەندراوێكی بەشی لێكۆڵینەوەی دەستهكهدا هاتووە كە كۆپیێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) نادووە رایگهیاند:"دەزگای دادوەری 65 فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردنی دەركردووە، لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو دۆسیانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی لێكۆڵینەوەی دەسەڵاتەوە لە بەغدا و پارێزگاكان لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوە"، ڕوونی كردەوە" كە لە نێوان ئەو فەرمانانەی كە لە دژی گەورەبەرپرسانی پلە بەرزتری ماوە (1-31/1/2022)، (9) فەرمانی دەستگیركردن و (56) فەرمانی بانگهێشتكردن دەركراوە".
وتیشی: فەرمانەكان بریتی بوون لە پەرلەمانتارێكی ئێستا و 5 پرلەمانتاری پێشوو و دوو وەزیری پێشوو و جێگری وەزیری ئێستا و وەزیرێكی پێشوو و هەروەها پارێزگارێكی ئێستا و (4) پارێزگار و پارێزگارێكی پێشووتر و هەروەها 20 بەڕێوەبەری گشتی و 11 بەڕێوەبەری گشتی ئێستا و 8 بەرێوەبری گشتی پێشووتر و یەكی تر پێشتر،وتیشی: فەرمانی دەستگیركردن و بانگهێشتكردن لە دژی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە هەمان ماوەدا بە 23 فەرمان گەیشتووە، كە 22 كەس لە ئەندامانی پێشوو و یەكێكیشیان دژی ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگاكانە.