بەغدا_(INA)
بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، ئاگرێك لە قوتابخانەیەك لە بەغدا كەوتەوە.
بەڕێوبەرایەتییەكە لە راگەیەندراوێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكردەوە، رایگهیاند: تیمەكانی بەرگری شارستانی توانیان كۆنتڕۆڵی بكەن و ئاگرێك كە لەناو ژووری حەوانەوەی مامۆستایاندا لە ناو قوتابخانەیەكی سەرەتایی عەبدولمحسین ئەلكازمی لەناوچەی كازمیە كەوتەوە.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: تیمەكان ئاگرەكەیان گەمارۆداوە و مەترسی بڵاوبونەوەی ئاگرەكە بۆ بەشەكانی تری خوێندنگاكە و ژوورەكانی بەڕێوەبردن لابردووە و بەبێ تۆماركردنی زیانێكی گیانی ومادی ،لەكاتی كەمكردنەوەی زیانی ماددیدا ئاگرەكەیان كۆتایی پێ هێنا.