عەبدسەلام خەلەف: ڕاهێنەری تونسی زیادكردنێكی جۆری بوو بۆ یەكێتی سەوڵ لێدان

وەرزش
  • 10-02-2022, 12:45
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)
    یەكێتی ناوەندی سەوڵ لێدانی عێراق  گرێبەستێكی لەگەڵ ڕاهێنەری تونس شوكری بن میلاد واژۆكرد بۆ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و سەرپەرشتیكردنی تیپەكانی گرووپە تەمەنەكانی تر لەیارییەكەدا.
    عەبدولسەلام خەلەف، سەرۆكی فیدراسیۆنی سەوڵ لێدانی  ناوەندی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گوتی: گرێبەستەكە بۆ ماوەی یەك ساڵ لە ئامادەكاری بۆ یارییەكانی  هەڵبژاردەی سەوڵ لێدانی عێراقە بۆ  یارییەكانی ئاسیا یە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو لە چین سازبەرێوەدەچێت،ووتیشی : لیژنەی ئۆڵمپی موچەی راهێنەری تونسی شوكری بن میلاد مسۆگەر دەكات لەماوەی مەشق پێدانی هەڵبژاردەی سەوڵ لێدانی عێراق،بۆ ئەوەی ببێتە پاڵپشتی یارییە ویەكێتی ناوەندی سەوڵ لێدان بە پسپۆڕی بیانی بۆ یارییەكە.
    خەڵەف ئەوەشی وت: ڕاهێنەر شوكری بن میلاد چەندین پۆستی هەبووە كە گرنگترینیان سەركردایەتی پەیمانگای وەرزشی تونس و سەركردایەتیكردنی هەڵبژاردەی  یەكەمی تونسە و ماوەی 20 ساڵە كاری لێپرسراوی ڕاهێنەرانی كردووە هەروەها كاری كرد بۆ ئامادەكردنی چەندین وەرزشوان بۆ یاریەكانی پاڕا ئۆلمَپیك، و ژمارەیەك مەدالیای لە خولی ئەفریقا وەرگرت و لەگەڵ یەكێك لە سەوڵ لێدەرەكانی تونسی پلەی پێنجەمی لە جیهاندا بەدەست هێنا، هەروەك پێشتر سەرپەرشتی یاریزانانی عێراقی كردووە، كە دیارترینیان سەوڵ لێدەر محمد ریاد بوو، هەروەها كاری لەگەڵ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یاریەكە لەگەشەپێدانی ڕاهێنەراندا كردووە.
    خەلەف، وتیشی: شوكری بن میلاد چەند حولێكی بۆ راهێنەرانی عێراق لە یاری سەوڵ لێدان دەكاتەوە،تا زانیاری دروست ونوێ لەم راهێنەرە بە ئەزمونە وەرگرن، هەروەها ئەو ڕاهێنەرە لە چوارچێوەی پلانێكی كورتخایەندا بۆ ئامادەكاری بۆ یارییە ئاسیاییەكان كە یارییەكانی ئۆلۆمپی درێژ خایەنی ساڵی 2024.