بەغداد ـ INA
حاكم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران داوادەكات یاسای دەستەی پیشەسازی جەنگی کارابکرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: ئەمڕۆ پێنجشەممە حاكم زاملی لە ئۆفیسی خۆی پێشوازیكرد لە محمد ساحب دراجی بەرپرسی دەستەی پیشەسازی جەنگی.
لەو دیدارەدا زاملی رایگەیاند: عێراق ژمارەیەک کۆمپانیای تایبەت بە پیشەسازی سەربازی و ژمارەیەکی زۆر شارەزایی ناوخۆیی هەیە، کە شیاوی ئەوەیە قۆناغی بەرهەمهێنان دەستپێبکەین بۆ ئەوەی بەشێک لە پێداویستییە خزمەتگوزاریە ئەمنییەکانمان جێبەجێ بكەین، کەتا ئێستا پشتدەبەستێت بە كەلوپەلی هاوردە كە بەداخەوە بودجەیەكی زۆر لەو بوارەدا خەرجدەكرێت.
هەروەها حاكم زاملی داویكرد یاسای دەستەی پیشەسازی جەنگی كارابكرێت كە پشتیوانیەكی بنەڕەتیە بۆ بواری ئەمنی و ئابوری لە وڵاتدا،و جەختیشی لە گرنگی پێدان بە كەرتی تایبەت كردوە بە تایبەت بۆ ئەم بوارە.