بهغدا-(INA)
ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی 10-2-2022 كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ،یانەی زەوڕا كە بە نەورسەكان ناوبانگی دەكردووە لە یاریگای سناعە میوانە ودەیەوێت لەم ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمڕۆلە سناعەی خاوەن ماڵ بباتەوە،تا بتوانێ بەتەواوی خۆی لەریزبەندی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق جێگیربكات.
نەورسەكان ئەمڕۆ دەیانەوێت توندتر جێگیر بن،دوای ئەم هەموو یەكسانیە توشیان هاتووە، چونكە یانەكانی تەڵەبە وقوە حەوییە و نەفتی وەسەت بەدوایەوەن بۆ لێساندنەوەی ریزبەندی دووەم.
راگەیاندنكاری یانەكەیان عەبدولرەحمان رەشید تابیەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) راگەیاند:"راهێنەری یانەكەمان ئەیوب ئۆدیشۆ تیپەكەی زۆر بەباشی ئامادەكردووە،لەلایەنی توانا وهێزی جەستەی، بۆیە مەشقێكی چڕ وقورسی پێداون،چونكەدەزانێ خاوەن ماڵ كە تیپی سناعەیە لە قۆناغی یەكەم كێبڕكێیەكی توندی یانە گەورەكانی دەكرد،هەروەها عەبدولرەحمان رەشید وتی: تیپەكەمان بەتەواوی ئامادەیە بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ،تەنها یاریزانی پیشەگەری مۆریتانی (ئەلحەسەن ئەحویبیب) كە تووشی پێكان هاتووە،هەروەها پیشەگەری جەزائیری (ئوسامەبولتەواق) كە ئامادە نیە بۆ ئەم یارییە.