بهغدا-(INA)
دهستهى گشتی چاودێریی ئاسمانی و بومەلەرزەزانى ،ئەمڕۆ پێنجشەممە، بومهلهرزهیهك لە قەزای بەدرە-ی پارێزگای واست رووى دا.
دهستهكه لە راگەیەندراوێكدا كە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كهوتووه رایگهیاند: "بومەلەرزەكە كاتژمێر 9:18:09 خولەكی بەیانی بە كاتی ناوخۆیی تۆماركراوە و 3.5 پلە و 21 كیلۆمەتر لە باشوری ڕۆژهەڵاتی قەزای بەدرە دووربووە".
وتیشی: لەلایەن هاوڵاتیانی قەزاكە هەستی پێنەكرا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: پێویستە هاوڵاتیان هۆشیار بن و لە دەنگۆی و هەواڵی هەڵە و پروپاگەندە دووربكەونەوە و پابەند بن بە رێنمایەكانی بومەلەرزە كە لەلایەن دەسەڵاتی گشتی هێزی ئاسمانی و چاودێریی بومەلەرزەوە دەرچووە.