بهدواداچون-(INA)
بەپێی ئامارێكی نوێی ئاژانسی بەڕێوەبردنی كارەساتی نیشتمانی، لە كۆڵۆمبیا بەلایەنی كەمەوە 14 كەسی گیانیان لەدەستداوە و 34 كەسیش برینداربوون بە هۆی داڕمانی زەوی، كە ئەمشەو بارانێكی زۆر وبەلێزمە باری وئەم كارەساتە روویدا لەم وڵاتە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ، بارانی سەر چیایەكی هەرێمی ڕیسارلدای ناوەڕاستی ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە، بووە هۆی لێشاوبوونی زەوی كە چەندین خانووی لە ناوچەی دۆسكیبراداسی هەژار نشین رووخاند، كارلۆس مایا، بەرپرسی ناوخۆ وتی: 14 كوژراو و 34 بریندارمان هەیە،تیمەكانی رزگاركردن لە نێوان قوڕدا بە دوای ڕزگاربووان كاریان كرد و دەگەڕان،ئاژانسی بەڕێوەبردنی كارەساتەكە وێنەیەكی بڵاوكردووەتەوە كە بۆشاییەكی لە بۆشایی زەوی سەوزدا دەرخستووە لە ئەنجامی داڕمانی زەویدا روویداوە،تیمەكانی ڕزگاركردن ترسی ئەوەیان هەبوو كە داڕمانی زەویی دووبارە رووبداتەوە كە بەهۆی گیرانی ڕووباری ئۆتۆنی ، كە لەوانەیە كارەساتەكە خراپتر بكات، بۆیە زۆربەی خێزانەكان كە لە نزیك ڕووبارەكە دەژین لە ترسی لافاو ماڵەكانیان چۆڵ كردووە لە ترسی دووبارەبوونەوەی كارەساتە.
سكرتێری حكومەتی ریسارلدا ئەلڤارۆ ئاریاس بە ڕادیۆ بلو وتی: ئێمە ئێستا مامەڵە لەگەڵ تەواوی ناوچە دەكەین بۆ چۆڵكردن چونكە چاودێری ناسەقامگیری خاكەكە دەكەین.