بهدواداچون-(INA)
ناسا و كۆمپانیای ( Lockheed Martin ) گرێبەستیان ئیمزاكردووە بۆ گەشەپێدانی مووشەكەكانی بۆشایی ئاسمان كە توانایان هەیە لە مەریخەوە دابەزی،ناسا و كۆمپانیای (Lockheed Martin )، لە ویلایەتی كۆلۆرادۆ، گرێبەستیان ئیمزا كردووە بۆ گەشەپێدانی موشەكی ئاسمانی مەریخ بەناوی ( ars Ascent Vehicle ) تا بتوانێ لە مەریخ لەنگەر بگرێت.
ئاژانسەكە لە راگەیەندراوەكەدا وتی: ئەم موشەكە سووكانە یەكەم موشەك دەبن كە لە مەریخەوە بەرەو زەوی هەڵدەكرێن، مەبەستیان ئەوە دەبێت كە ئەو نمونانە بنێرن كە لە خاك و بەردی هەسارەی سوورەوە كۆدەكرێنەوە بەرەو هەسارەی ئێمە، و تەواوی نمونەكانی هەوایی لە ناو بەرگی ئاسمانی بە بەهای ئەو گرێبەستانەی كە 194 ملیۆن دۆلار واژۆ كراون و بڕیارە لەماوەی شەش ساڵدا جێبەجێ بكرێت ئەم گرێبەستە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، كە پرۆسەی بەدەست هێنانی نمونە لە مەریخەوە لە چەند قۆناغێكدا ئەنجام دەدرێت، لە قۆناغی یەكەمدا رۆڤەر Perseverance پشتكار بە بازوی ئۆتۆماتیكی نموونەیی لە ڕووی هەسارەوە كۆ دەكاتەوە و لە شوێنی دیاریكراوی سەر ئەم هەسارەیە دایدەنێت و دوای ئەوە ڕۆڤەرێكی تر كە سەر بە ئاژانسی ئاسمانی ئەوروپییە نموونە كۆ دەكاتەوە و بە موشەكی (Mars Ascent Vehicle،) دەیگەیەنێتە مەریخ ئاسنت و پاشان موشەكەكان نمونەكان بەرەو دورگەی مەریخ هەڵدەگرن و لە دواهەمین قۆناغدا بە كەشتی (Earth Return Orbiter) گەڕانەوەی بە موشەك بۆ زەوی دەبێت لە بۆشایی ئاسماندا.