كازمی لە میسان: رێوشوێنی خێرا بۆ پشێوییە ئەمنیەكان دەگرینەبەر

سیاسی
  • 9-02-2022, 12:57
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لە پارێزگای میسانەوە تەئكیدیكردەوە رێوشوێنی خێرا بۆ پشێوییە ئەمنیەكان دەگرینەبەر و دووبارە پلانی ئەمنی دادەڕێژین بۆ چارەسەركردنی پێشێلكارییەكان.
    كازمی ئەمڕۆ چوار شەممە لەمیانەی كۆبونەوەیەكیدا لەگەڵ فەرماندە ئەمنییەكانی میسان، لە وتارێكیدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بینیوێتی، رایگەیاند: ئەمڕۆ بە هەلومەرجێکی سیاسی زۆر ئاڵۆزدا تێدەپەڕین، ئەم قۆناغێكی گرنگە و نابێت کەس ئەم بارودۆخە بقۆزێتەوە بۆ دروستکردنی ئاژاوە.
    وتیشی: ئاژاوە بەزەیی بە هیچ كەسێكدا نایەتەوەو هەموو کەسێک باجەکەی دەدات، بۆیە دەبێت پێکەوە کار بکەین و هاوکاری یەك بکەین بۆ گەیشتن بە ئەنجامە خوازراوەکان.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە ڕێوشوێنی خێرامان گرتوەتەبەر  بۆ چارەسەرکردنی پێشێلكارییەكان و فەرمانمانكرد بەپێكهێنانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی میسان و کاردەكەین بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی پلانی ئەمنی بۆ چارەسەرکردنی ئەو پێشێلکاریانەی کە ڕوویانداوە. 
    رونیشیكردەوە: كە شەخسی خۆی رۆژانە چاودێری دۆخی پارێزگاكە دەكات و هەموو تاوانبارانیش دەستگیر دەکرێن و ڕادەستی یاسا دەکرێن و قورسترین سزا بەسەریاندا دەسەپێنرێت و ڕێگەش نادرێت هیچ کەسێک لە یاسا رزگاری ببێت و ڕێگە بە هیچ کەسێک نادرێت دەسەڵاتی دەوڵەت و دامەزراوەکانی پێشێلبكات.
    كازمی داوای لە هاوڵاتیانیش کرد کە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بکەن لە میسان و هەموو ئەو شتانەی کە هێزە ئەمنییەکان پێویستیان پێیە بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و جێبەجێکردنی یاسا.
    وتیشی: سەقامگیری عێراق بە مانای سەقامگیریی ناوچەکە دێت و ئاژاوەش لە عێراقا هەبێت ئەوا درێژ دەبێتەوە بۆ هەموو ناوچەكە.