بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران تەئکید لەسەر سەربەخۆیی کارەکانی دەستەی دادوەری دەكاتەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە،دەڵێت: كازمی لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای میسان لەگەڵ دادوەر حەیدەر حەنون زایر سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی فیدراڵی میسان كۆبوەوە.
لە كۆبونەوەكەدا کازمی جەختی لەسەر سەربەخۆیی کاری دەستەی دادوەری کردەوە و ستایشی بوێریی دادوەرانی کرد لە چارەسەرکردنی کێشەکانی تاوانی ڕێکخراو و هەموو ئەو شتانەی کە ئارامی كۆمەڵایەتی تێکدەدا.
هەروەك ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: کازمی سەرەخۆشی لە خێزانی دادوەری کرد بۆ شەهیدبوونی دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی و تەئكیدی لەسەر دابینکردنی پاراستنی ئەمنی كردەوە بۆ هەموو ئەو هۆكارانەی کە ئاسانکاری بۆ سەربەخۆیی كاری دادوەری دەكات و تاوانباران روبەروی یاسا دەكاتەوە.