خولی سێیەمی كۆبوونەوەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەسەر تیرۆركردنی موهەندیس و سلێمانی كۆتایی هات

ناوخۆ
  • 9-02-2022, 14:16
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)

    ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگه‌یاند خولی سێیەمی كۆبوونەوەی لیژنەی لێكۆڵینەوە لەتیرۆركردنى شەهیدان ئەبومەهدی موهەندیس و جەنەراڵ قاسم سلێمانی كۆتایی هات.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە ده‌ستى  ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كه‌وتووە رایگه‌یاند:" لیژنه‌ى هاوبەش ئەمڕۆ چوارشەممە كۆتایی بە خولی سێیەمی كۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان لایەنی عێراقی و لایەنی ئێرانی هێنا بۆ لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنی هەردوو شەهید موهەندیس وسلێمانی".
    وتیشی: كۆبوونەوەكە بە دڵنیاییەك كۆتایی هات كە پێویستە كۆبوونەوە هاوبەشەكان بەردەوام بن و ئەو بەڵگەنامانەی بەسوودن بۆ لێكۆڵینەوەكە بەردەوام بن لە دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی راستەقینە.