بهغدا_(INA)
جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران حاكم زاملی ئەمڕۆ چوارشەممە دووپاتیكردەوە كە تۆڕی میدیایی عێراقى پەیوەستە بەپەرلەمانەوە هەیەو هیچ كەسێك ناتوانێت مافی فەرمانبەران زەوتبكات، هاوكات ئاماژەشیدا بەوەی كە لەگەڵ مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران چاودێری وبەدواداچوون بۆ وەرگرتنی زەوی دەكات بۆ فەرمانەبەرانی تۆڕی راگەیاندنی عێراقى.
زاملی له لێدوانێكى بۆ كەناڵی ئەخبارییە كه ئاژانسی هەواڵی عێراقى(INA) چاودێرى كردووه گوتی:" تۆڕی میدیایی عێراق ئێستا بەختی هەیە كە دكتۆر نەبیل جاسم و دەستەی ئهمیندارێتى هەبێت سەرپەرشتی دەكەن،هەندێك شت هەبوو وەك هەور لەسەر فەرمانبەرانی وپێداویستییەكانیان".
وتیشی: جوڵەی بەردەوامی بەرپرسان لە تۆڕەكەدا هەیە بۆ ئەوەی پێداویستی كارمەندەكانی دابین بكەن"،زاملی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"تۆڕی ڕاگەیاندن پەیوەندی بە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە هەیە و هیچ كەسێك مافی ئەوەی نییە مافی فەرمانبەرانی زەوت بكات یان دەست لە كاروبارەكانیان وەربدات".
وتیشی: ئەم زەویانە بەش ومافی خۆیانە، نەك دیاری.
كهشناسی عێراق: پلهكانی گهرما بهرزدهبنهوه