محەمەد سەڵاح تا ئێَستا تای شكستەكە بەری نەداوە

وەرزش
  • 9-02-2022, 09:00
  • +A -A

    بەدواداچون(INA)


    محەمەد سەڵاحی یاریزانی یانەی لیڤەرپولی ئینگلیزی وهەڵبژاردی میسر تا ئێستا و دوای سێ رۆژ بەسەر تێپەڕبوونی شكستەكەی یاری كۆتایی بەرانبەر هەڵبژاردی سەنیگال بێ تاقەتی و دوودڵی ودڵتەنگی پێوە دیارە.
    محەمەد سەڵاح لەگەڵ هاورێكانی توانی هەڵبژاردی میسر بگەیەنێتە یاری كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا،دوای قۆناغی یەكەم هەلبژاردەی میسر بۆ چوار جار لەسەریەك یارییەكانی دەربردەوە بە لێدانی یەكلاكەرەوە (پێنج پەناڵتی)، لە چوارەم جار ولەیاری كۆتایی رووبەڕووی هەڵبژاردەی سەنیگال بوونەوە،یارییەكە كاتی ئاسایی وزیادكراوی بەبێ گۆڵ یەكسان بوون،هەرچەندە لە خولەكی (3) ی یارییەكە لێدانی سزا بۆ هەڵبژاردەی سەنیگال هەژماركرا،بەڵام یاریزانی لیڤەرپول و هەڵبژاردەی میسر سادیۆ مانی نەیتوانی گۆڵ تۆماربكات،بەڵام لە لێدانی یەكلاەرەوە،هەڵبژاردەی سەنیگال توانی بە ئەنجامی (4-2) و بۆیەكەمجار لەمێژووی خۆی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا بەدەست بێنێ،لێدانی یەكلاكەروەی كۆتای سادیۆ مانی بۆ سەنیگالی جێ بەجێكرد و توانی گۆڵ تۆمار بكات وبەم گۆڵەس سەنیگال بووە پاڵەوانی ئەفریقیا.
    جێگای ئاماژەپیكردنە لە مەشقەكانی یانەی لیڤەرپول محەمەد سەڵاح هێشتا تای شكست بەری نەداوە و لە روخساری بێ تاقەتی و دڵتەنگی دەبینیت،بەڵام هاوڕێكەی سادیۆ مانی سەنیگالی زۆر دڵخۆش و بەشەوق و زوقە لە مەشقەكان، كەبڕیارە سبەی پێنج شەممە لە پریمەرلیگ یانەی لیڤەرپول رووبەڕووی یانەی لیستەر ستی ببێتەوە.