بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ شاندێکی باڵای ئەمنی گەیشتنە پارێزگای میسان.
نوسینگەی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان گەیشتە پارێزگای میسان.
وتیشی: وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ و ژمارەیەک لە فەرماندەی دەزگا ئەمنییەکان هاوڕێیەتی سەرۆك وەزیران دەكەن.