بەغداد ـ INA
سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر جارێكی تر تەئكیدی لەسەر حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی كردەوە.
بەپێی بەڵگەنامەیەك كە ئەمڕۆ سێ شەممە نوسینگەی سەید سەدر بڵاویكردوەتەوەو دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، سەید سەدر بە دەستوخەتی خۆی نووسیویەتی: "نە خۆرهەڵاتی و و نە خۆرئاوایی، حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی".
ئەوە لە كاتێكدایە سەید موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە حەنەنا لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز پێشوازیكرد لە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی.
لە بەیاننامەیەكی کورتدا كە نوسینگەی تایبەتی سەرۆکی سەدر بڵاویكردەوەو بە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشت، رایگەیاند: سەیۆ موقتەدا سەدر لە حەنانە پێشوازیكرد لە ئیسماعیل قائانی.