بهغدا-(INA)
ئەنجومەنی وەزیران،ئەمڕۆ سێشەممە،دوای تاوتوێکردنی بابەتەکانی کارنامەی شەشەمین دانیشتنی ئاسایی خۆی بەسەرپەرشتی مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەن،6بڕیاری دەرکرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،لە ڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە،رایگەیاند"لەچوارچێوەی دانیشتنەکە،ڕاپۆرتی پەتای کۆرۆنا،وئەو ڕێوشوێنانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکە،وپێشهاتەکانی کاری لیژنەی پتەوکردنی رێوشوێنەکانی حکومەت لەسێکتەرەکانی خۆپاراستن،وکۆنترۆڵی تەندروستی وهۆشیاری؛بۆ ڕێگرتن لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە،وئەرکی وەزارەتی تەندروستی لەوەرگرتنی ژمارەی بەرزی توشبووان،ودابینکردنی هەموو پێداویستییە خوازراوەکانی هەموو نەخۆشخانەکان خرایەڕوو،لەگەڵ بەردەوامیدان بەدەستەبەرکردنی ڤاکسینەکان بۆ هاوڵاتیان".
وتیشی،دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بابەتانەی کارنامەی دانیشتنەکەی تاوتوێکرد،ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەرکرد:
یەکەم/
1-وەزارەتی دارایی ئەرکی پارەدارکردنی(28200000000) دینار،تەنها بیست هەشت ملیار ودووسەد ملیۆن دینار بەدوو قۆناغ بۆ سەرچاوە ئاوییەکان لەئەستۆ دەگرێت،بۆ جێبەجێکردنی کارەکانی تایبەت بەدروستکردنی ڕێگای کەناراوی بەپانتایی 12 مەتر هاوتەریب لەگەڵ کەناراوی عەرەب(لەنێویشیاندا دروستکردنی پردی گونجاو بۆ پرۆژە گەورەکان وبەپێی کوالێتی هونەری گونجاو وڕێکاری پەیڕەوکراو)،بەپێی کەرتەکانی بەرپرسیارێتی هاتوو لەنووسراوی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان بەژمارە(5/45/3041)لەبەرواری 22تشرینی دووەمی2021، بەجێبەجێکردنی هەردوو بڕگەی(1،و2)ی ناوبراو لەنووسراوی دیوانی چاودێری دارایی فیدڕاڵی بەژمارە(1/1/15/2443) لەبەرواری 3ی شوباتی 2021ی هاوپێچی بەستراوی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران(15ی ساڵی 2022)،بەم شێوەیەی خوارەوە:
أ-کەرتی یەکەم/پارێزگای بەسڕە.
ب-کەرتی دووەم/وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکان.
ج-کەرتی سێیەم/وەزارەتی نەوت.
د-کەرتی چوارەم/دەستەی حەشدی شەعبی/بەڕێوبەرێتی ئەندازیاری حەشد.
هـ-کەرتی پێنجەم/وەزارەتی بەرگری.
2-وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە ونیشتەجێکردن بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان ئەرکی جێگیرکردنی پێکهاتەکە لەئەستۆ دەگرێت بەمەبەستی چاککردنی ڕێگاکەی بەماددەی چەو ودواتر قیرتاوکردنی
دووەم/پەسەندکردنی ڕاسپاردەی ئەنجومەنی وەزاری بۆ خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی (6ی بۆ ساڵی 2021)بەم شێوەیە:
-پەسەندکردنی بەکرێدانی یەکە دەریاییەکانی دەرەوەی ئاوی هەرێمایەتی،لەلایەن کۆمپانیای گشتی بەندەرەکانی عێراق،بەدەر لەڕێوشوێنە کارپێکراوەکانی هاتوو لەیاسای فرۆشتن وکڕینی سامانی وڵات(21ی ساڵی 2013)ی هەموارکراو،وبەپشت بەستن بەماددەی(40)ی یاسای ناوبراوی سەرەوە.