بەغداد ـ INA
حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیران تەئكیدی لە تەحەدا ئەمنیەكان كردەوە كە هەوڵدەدات ببێتە مایەی ناسەقامگیری بۆ ژیانی هاوڵاتیان ، وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران دروستکردنی ڕێگایەک بە درێژایی 95 کیلۆمەتر بە كەناری كەنداوی ئەلعەرەبی تاوتوێكرد.
حەسەن نازم لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیراندا كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: تەحەدا ئەمنیەكان هەوڵدەدات ناسەقامگیری بۆ ژیانی هاوڵاتیان دروست بكات، و وتیشی: مستەفا كازمی سەرۆک وەزیران پرسەو سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدان حاکم ئەحمەد فەیسەڵ ساعدی و و ڕائید حەسام عەلیاوەیی دەكات.
راشیگەیاند: کازمی پێشنیاریکرد کە وەزیرەکان بەبێ دەستوەردانی سیاسی جەخت لە کردەوەکانیان بکەنەوە، و وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران باسی لە دروستکردنی ڕێگایەک بە درێژایی 95 کیلۆمەتر بە كەناری كەنداوی ئەلعەرەبی كردوە.
رونیشیكردەوە: ڕێگاکە رەهەنێكی ئەمنی دەبێت کە رۆڵی دبێت لە شەڕی دژی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، وتیشی: ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێکردنی پڕۆژەی پاڵاوگەی نەوتی حەدیسەی پەسەندکرد بەمەبەستی زیادکردنی بەرهەمهێنان.