بهغدا-INA
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ،ئهمڕۆ سێشەممە ڕاگەیاند سێیەمین کۆبوونەوەی نێوان عێراق و ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لەتیرۆرکردنی ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی سازكرد .
لەڕاگەیەندراوێکى ئەنجومەنی دادوەری کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) كهوتووه رایگهیاند"لیژنەی دادوەری هاوبەشی نێوان عێراق و ئێران بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیهى تیرۆركردنى شەهیدان ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سلێمانی و هاوەڵەکانیان
ئەمڕۆ سێیەمین کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دواین ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکە و ئاڵوگۆڕکردنی بەڵگەنامەکان لە نێوان دەسەڵاتدارانی لێکۆڵینەوە لە هەردوو وڵات بەڕێوەچوو".