بهغدا-INA
ئهنجومهنى راوێژكارانى ئاسایش،ئهمڕۆ سێشهممه، رێککەوتنی نێوان دەزگای هەواڵگری عێراق و پاکستان واژۆ كرد.
راوێژکاریەتی ئاسایشی نیشتیمانی لەراگەیەنراوێکدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(INA)كهوتووه رایگهیاند:" راوێژکاریەتی ئاسایشی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق کۆبوەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی ستراتیژیەتی ئاسایشی نەتەوەیی بۆ ساڵی 2022- 2025، لەکۆبونەوەکەدا پێشنیاز و هەمواری چەند برگەیەکی پڕۆژەکە کراوە".
ئەوەش هاتوە" راوێژکاریەتی ئاسایشی نیشتیمانی تێبینی خۆی لەسەر لایەنی کارگێڕی و هونەری ستراتیژیەتی ئاسایشی نەتەوەیی خستوەتەڕو و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دراوە".
لەراگەیەنراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕو" راوێژکاریەتی ئاسایشی نیشتیمانی دوای تاوتوێکردن و هەمواری چەند برگەیەک، رێککەوتنی نێوان دەزگای هەواڵگری عێراق و پاکستانی بەمەبەستی هەماهەنگی ئەمنی و ئاڵوگۆڕی زانیاری پەسەندکردوە".