راگه‌یاندنى ئه‌منى:كوژرانى 7 تیرۆرست له‌ رۆژئاواى نه‌ینه‌وا

ئەمنی
  • 8-02-2022, 17:30
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    شانەى راگه‌یاندنى ئەمنى ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،بۆردومانکردنى پێگەیەکى داعشى لەسنورى نەینەوا راگەیاند، کە ئەو رێکخراوە وەک بارەگاى فەرماندەیی بەکاریدەهێنا.  
    له‌ بەیاننامەیەکى شانەکە كه‌ دەستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA) کەوتووە رایگه‌یاند:" بارەگاکە دەکەوێتە سنورى جیاکەرەوەى فەرماندەیی پرۆسەکانى خۆرئاواى نەینەوا و سەڵاحەدین و جەزیرە و پێکهاتووە لە ئەشکەوتێکى 140 مەترى کە پێگەیەکى سەرەکى داعش بووە".  
    ئاماژەى بەوەشکرد" پێگەکە بەفڕۆکەى F_16 بۆردومانکراوە و بەهۆیەوە حەوت چەکدارى داعش کوژراون کە لەناو پێگەکەدا بوون".