كوتلەی پارتی داوادەكات بڕیاردەری پەرلەمان بدرێتە پێكهاتەی ئێزدی

سیاسی
  • 8-02-2022, 13:00
  • +A -A

    بەغداد ـ INA

    كوتلەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە داوایکرد پۆستی بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران بدرێتە پێکهاتەی ئێزدی.
    مەحما خەلیل پەرلەمانتاری كوتلەی پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنجومەنی نوێنەران، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەبوو، رایگەیاند: داواکارین کە پۆستی بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران بدرێتە پێکهاتەی ئیزدی، وتیشی: دوێنێ پێکهاتەی مەسیحی پۆستی بڕیاردەری ئەنجومەنەکەی پێبەخشرا، بۆیە جێگەی نیگەرانییە و داوا دەکەین کە بدرێت بە پێکهاتەی ئێزدی.