ده‌ستگیركردنى سێ چەکداری مەترسیداری داعش لە کەرکوک

ئەمنی
  • 8-02-2022, 10:46
  • +A -A

    به‌غدا-INA

    ده‌زگاى  هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى سێ تیرۆریستی داعش لە ‏کەرکوک کە مەترسی بوون لەسەر عێراق و ناوچەکە.‏
    بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی شانەی راگه‌یاندنى ئەمنی كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"ئه‌و سێ تیرۆریسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ‏زانیاری له‌ چه‌ند شوێنێكی جیاواز ده‌ستگیركراون و به‌پێی ماده‌ی‌ 4ی تیرۆر داواكراو ‏بوون، به‌هۆی لایه‌نگرییان بۆ داعش".‏
    ئاماژەی بەوەشکرد"یەکێک لە دەستگیرکراوەکان ناوی (ئه‌بو به‌دران‌)ــه و دانی ‏به‌وه‌دا ناوه‌، له‌ چه‌ندین كرده‌وه‌ی‌ داعشدا به‌شداریكردووه‌، له‌وانه‌ش هێرشكردنه‌ سه‌ر ‏بنكه‌ی‌ پۆلیسی فاتح له‌ ئه‌نبار و سووتاندنی بنكه‌كه‌ و كوشتنی موختاری ناوچه‌ی‌ (ئه‌بو ‏تیبان) له‌ ڕومادی، به‌هه‌مان شێوه‌ هێرشیشی بۆسه‌ر ماڵی هاوڵاتییه‌ك له‌ عه‌گبه‌ی ‏رومادی".‏
    شانەی ئەمنی ئاشکراشیکرد"دەستگیرکراوی دووه‌م به‌ “ئه‌بوحارس” به‌ناوبانگه‌ و ‏کاری ئەوە بووە سووتەمەنی و پێداویستی بۆ چەکدارەکان دابینبكات”.‏