بەغداد - INA
شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی گرفتەکانی هەردوو کەرتی بازرگانی و کشتوکاڵی.
نووسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كوتوە، دەڵێت: شاخەوان عەبدوڵا سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی فراوانی کرد لە ژووری دەستووری بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەو گرفت و بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی کەرتی بازرگانی و کشتوكاڵی بوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی وەزیرانی بازرگانی و کشتوکاڵ لە حکومەتی فیدراڵ و ژمارەیەک لەپەرلەمانتاران بەڕێوەچوو.