بەغداد ـ INA
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیرکردنی 35 داواکراوی لەپارێزگاکە ڕاگەیاند.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای میسان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەشە جیاوازەكان و فەوجی فریاكەوتن بەهاوبەشی لەگەڵ هێزێکی لیوای هێزە تایبەتەکان و فەرماندەیی دەستێوەردانی خێرا و مەفرەزەکانی هەواڵگری و بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ هەڵمەتێكیان ئەنجامدا، و لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا چەندین داواکراو و لە یاسا دەرچوویان دەستگیركرد.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەنجامی ئەم هەڵمەتانە دەستگیرکردنی (35) داواکراو بوو بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەکان، کە دیارترینیان تۆمەتبارانی تیرۆر و هەڕەشە و هەوڵدان و خراپ بەکارهێنانی بە ئەنقەستە.
وتیشی: سەرجەمی تۆمەتباران گوازرانەوە بۆ ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی ئەمنی بەپێی بەرپرسیارێتی پارێزگاکە بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان.
رونیشیكردەوە: هەڵمەتەكە بەشێکە لە هەوڵی چڕکردنەوەی ئەمنیەت و ئاسایش بۆ ئەوەی لەژێر ڕێنماییەکانی وەزیری ناوخۆ و ڕێنماییەکانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگا کاربکەن لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی تاوانباران و سەپاندنی یاسا و سەپاندنی هەیبەتی دەوڵەت.