بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی حەشدی شەعبی، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی لە خۆرهەڵاتی بێجی ڕاگەیاند.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: هێزێکی سوپا و حەشدی شەعبی گەڕان و پشكنینێكی بەرفراوانیان لە خۆرهەڵاتی قەزای بێجی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین ئەنجامدا، بۆ پاراستنی ناوچەکانی نزیک ڕووباری دیجلەی خۆرهەڵاتی قەزای بێجی دوای چاودێریکردنی جموجۆڵی چەتەکانی داعش لەو ناوچانە.
وتیشی: ئۆپراسیۆنەکە بە هاوبەشی هێزێکی سەربازی لیواکانی (31-51) و هێزێکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدینی حەشدی شەعبی ئەنجامدەدرێت.