به‌غدا-(INA)
عادل كه‌ریم وه‌زیری كاره‌با و سه‌عد شه‌ریده كه‌عبی وه‌زیری وه‌زیری نه‌وت و وزه‌ی قه‌ته‌ر، له‌دیدارێكدا باسیان له‌دابینكردنی غازی سروشتی بۆ عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌می غاز و به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی كاره‌با.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"له‌میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ قه‌ته‌ر، عادل كه‌ریم وه‌زیری كاره‌با له‌گه‌ڵ سه‌عد شه‌ریده كه‌عبی وه‌زیری نه‌وت و وزه‌ی قه‌ته‌ر كۆبوه‌وه، له‌دیدارێكیشدا باسیان له دابینكردنی غازی قه‌ته‌ری بۆ عێراق كرد، به‌مه‌به‌ستی پڕكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌می غاز و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌ی فشار لسه‌ر وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا، باس له چاره‌سه‌ركرنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی په‌یوه‌ست به دابینكردنی غاز كرا ئه‌ویش له ڕێگه‌ی غازی قه‌ته‌رییه‌وه بۆ به‌نده‌ره‌كانی عێراق و شێوازی هاورده‌كردنی تاوتوێكرا".
هڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، لایه‌نی قه‌ته‌ری ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی غازی سروشتی بۆ عێراق ئه‌ویش دوای ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ورد له‌لایه‌ن وه‌زیری كاره‌باوه سه‌باره‌ت به راستیی كاری سیستمی كاره‌بای عێراق.
وه‌زیری كاره‌با راشیگه‌یاندوه، "ئه‌و هه‌نگاوه پێویستی به ڕێوشوێنی خێرا و په‌له‌كردن له هه‌وڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانی نه‌وت و گواستنه‌وه و دارایی هه‌یه، تا به‌زویی بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".