زاملی: سبەینێ كۆبونەوەیەك دەكەین بۆ چارەسەركردنی پێكهێنانی لیژنە پەرلەمانییەكان

سیاسی
  • 7-02-2022, 15:10
  • +A -A

    به‌غدا-(INA)

    جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،ئەمڕۆ دووشەممە،جەختیکردەوە لەوەی سبەی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنە سیاسییەکان ساز دەکرێت،بۆ یەکلاییکردنەوەی پرسی پێکهێنانی لیژنەکانی نوێنەرایەتی،هاوکات ئاماژەیشیدا هەوڵێک هەیە بۆ ئەوەی ئەم خولەی پەرلەمان کارا وکاریگەر بێت بۆ بەجێگەیاندنی چاکسازی.
    لە دانیشتنی تاوتوێى پەرلەماندا زاملی وتی: لە ڕۆژی سێشەممەوە لەگەڵ سەرۆكی هێزە سیاسییەكان كۆدەبینەوە بۆ ڕاوێژكردن لەسەر چارەسەركردنی پێكهێنانی لیژنە پەرلەمانییەكان وەك وردەكاری گرنگ و بنەڕەتی كاری یاسادانان و سەرپەرشتیاری ئەنجومەنی نوێنەران.
    ناوبراو، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: لە ناوهێنانی ئەندامانی لیژنە پەرلەمانییەكان لێهاتوویی و پیشەیی و ئەزموون لەبەرچاو دەگرین و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بەهێزبوونی ئەنجومەنی نوێنەران بە توندی دەستەی سەرۆكایەتیەكەی و ئەندامەكانیەتی".
    وتیشی: ئەم دانیشتنە چالاك و كاریگەر دەبێت لە بەدیهێنانی ئەو چاكسازییەی كە خەڵك هیوای بۆ دەخوازن.