بهغدا-(INA)
ماسیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمریكا لەبەغدا ئەمڕۆ دووشەممە رایگهیاند،هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەبێ پشتیوانی هێزە عێراقییەكان نەیتوانی ئۆپەراسیۆنەكانی لە حەسەكە ئەنجام بدات.
لە راگەیەندراوێكى نووسینگەی راگهیاندنى ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كە كۆپیێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقى (INA) نێردراوه رایگهیاند:"قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی له نوسینگهى تایبهتى خۆی پێشوازى كرد له ماسیو تۆلەر باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا "،وتیشى"هەردوولا دوایین دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەكە و بەردەوام بوونی شەڕ دژی تیرۆرستانی داعش تاوتوێى كرد".
،لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە: باڵیۆزی ئەمریكا دوایین پێشهاتەكانی لە كامپی هۆل و زیندانی حەسەكە خستەڕوو.
باڵیۆزی ئەمریكا ئەوەشی وت: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەیتوانی ئۆپەراسیۆنەكانی لە حەسەكە ئەنجام بدات بەبێ پشتیوانی هاوبەش لەگهڵ هێزهكانى عێراق".
ئاماژهى بهوهكرد"سەرەڕای نهێنی زانیاریەكان لە سوریا، هاوبەش و هەماهەنگی لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و هێزە تایبەتەكانی عێراق بەردەوام دەبێت".