به‌غدا-(INA)
شاخه‌وان عەبدوڵلا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند تاوەکو ئێستا هیچ سازانێکی سیاسی لەبارەی یەکلاییکردنەوەی دۆسییەی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار نەکراوە.
نزسینگه‌ى راگه‌یاندنى جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)كه‌وتووه رایگه‌یاند:"ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رباری نه‌هاتنه ئارای رێكه‌وتنی سیاسی سه‌باره‌ت به دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، به‌رده‌وامی ده‌دات به كاره‌كانی".
عه‌بدوڵلا وتیشى"ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر راپه‌ڕاندنی ئه‌ركی چاودێری و یاسادانانی خۆی به‌پێ په‌كخستن."
داواشیكرد هه‌موو لایه‌ك په‌له بكه‌ن له گفتوگۆكانیانداو وتی: "وه‌ك ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن داوا له سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و هێزه سیاسییه نیشتمانییه‌كان ده‌كه‌ین په‌له بكه‌ن له لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆكانیان بۆ به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی سیاسی به روانگه‌یه‌كی نیشتمانیانه له چوارچێوه‌ی شایسته پێویسته‌كانی قۆناغه‌كه."
ئه‌و وتانه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له میانه‌ی دانیشتنی راوێژكاری ئه‌مڕۆدا هات، كه به ئاماده‌بونی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و 58 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌ن به‌ڕێوه‌چو.