به‌غدا-(INA)
سەرۆكی داواكاری گشتی و دەستپاكی لە دەستەی سیاسی سەدر جەواد ئەلشەهیلی ئەمڕۆ دووشەممە ئەمینداری بەغدای ئاگادار كردەوە لە بەرامبەر پێشێلكاری بەرامبەر بە مافی كارمەندانی تۆڕی میدیای عێراقی.
ئەلشەهیلی له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا كه ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(INA)چاودێرى كردووه رایگه‌یاند:" ئێمە ئەمینداری بەغدا ئاگادار دەكەینەوە كە سەرپێچی لەمافی فەرمانبەرانی تۆڕی میدیایی عێراقى نەكەن و ئەو زەوی و زارانەی بۆیان تەرخانكراوە بۆ پڕۆژەی وەبەرهێنان بەكارنه‌هێنن".
ئەلشەهیلی وتی كە پشتگیری ستاف و مافەكانیان دەكات و هه‌روه‌ها هێرشكردنه سه‌ر كارمه‌ندانى تۆڕه‌كه ره‌تكرده‌وه".
ئەمڕۆ دووشەممە ستافی تۆڕی میدیای عێراقی لەبەردەم ئەمینداری بەغدا گردبوونەوەیەكیان سازكرد بۆ داواكردنی مافە زه‌وتكراوه‌كانیان.