بهغدا-(INA)
وەزارەتی پلاندانان ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگهیاند، كەبەشداری ژنان بۆ كۆمپانیا بچوك و مامناوەندەكان هێشتا زۆر كەمە.
بریكاری وەزیر بۆ كاروباری هونەری ماهر حەماد جۆهان وۆركشۆپەكەی كردەوە بۆ پشتگیریكردن ژنان بۆ گەشەپێدانی كاری بچووك و بچووكەكان ومام ناوەندەكان،لە بەیاننامەیەكدا كەدهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كهوتووە رایگهیاند:" كۆمپانیا بچووك و مامناوەندەكانی عێراق،بەپێی ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەی کە لەلایەن مەکتەبی ناوەندی ئامارەوە بەپاڵپشتی ئاژانسی ئەمەریکا بۆ گەشەپێدان و بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان کە پارێزگاکانی بەغداو نەینەواو بەسرەی گرتۆتەوە.
جۆهان لە راگەیەندراوێكدا وتی: وەك بەشێك لە هەوڵەكانی بۆ جێبەجێكردنی ستراتیژی پەرەپێدانی كەرتی تایبەت، وەزارەت كاردەكات بۆ پێشخستنی ئەم كەرتە و پێدانی ڕۆڵی پێویست و بەشدارییەكی چالاكانە بۆ ئابووری لە هەموو سێكتەرەكانیدا.
وتیشی: بەشداری ژنان لە كۆمپانیا بچووك و بچووكەكان و مامناوەندەكان هێشتا زۆر كهمه بە بەراورد لەگەڵ پیاوان زیاتر لە 5٪ نییە، كە داوای ئاراستەكردنی ڕێڕەوی پشتیوانی بۆ كەرتی ژنان لەم بوارەدا دەكات.
ۆركشۆپە تایبەتەكەی چوار ڕۆژە بە ئامادەبوونی سەرۆكی فەرمانگەی ناوەندی ئامار، غەمار دیب جێگری سەرۆكی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان و نوێنەرانی ژمارەیەك لەڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكانی عێراق و سەرۆكی یەكێتی بەڵێندەرانی عێراق و سەرۆكی كۆمەڵەی بانكە ئەهلییەكانی عێراق و نوێنەرانی كەرتی تایبەت و چەند بەرێوەبەرێك و وەزارەتی پلاندانان وبازرگانی و كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بانكی مەركەزی و راوێژكاری سەرۆك وەزیران عەلا ئەلساعدی بەشداربوون.