بەغدا(INA)
ئەنجومەنی نوێنەران ،ئەمڕۆ دووشەممە بڕیاریدا دانیشتنەکەی بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخات.
لە راگەیەندراوەکەی بەشی راگەیاندنی پەرلەماندا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند: "ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریداوە دانیشتنەکە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر دوابخات".
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دانیشتنێک ئەنجام بدات و ژمارەیەک لە کوتلەکان بە کوتلەی سەدریشەوە بایکۆتی دانیشتنەکەیان ڕاگەیاند.