بەغدا(INA)
دەستەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، لە پارێزگای سەڵاحەدین ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی دەستیپێکردووە
لە راگەیەندراوێکی دەستەکە کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە رایگەیاند:"هێزێکی هاوبەشی سوپا و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی سەلاحەدین لە دوورگەی ئەلبو مەرصوص ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیان ئەنجامدا"
وتیشی: "ئەو ئۆپەراسیۆنە بە مەبەستی رێگاگرتن لە شانە تیرۆریستییەکان بۆ ئەوەی پەنا بۆ ئەو ناوچانە ببەن".
ئاماژەی بەوەدا"ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن هێزێکی لیوای 9 و لیوای 35ی حەشدی شەعبیەوە ئەنجامدرا".