بەغدا_(INA)
فراکسیۆنى پارتى لەپەرلەمان،ئەمڕۆ یەکشەممە، بایکۆتى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانى راگەیاند بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.
نوسینگەى راگەیاندنى فراکسیۆنى پارتى لەبەیاننامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA)کەوتووە رایگەیاند:"لەپێناو بەرژەوەندى گشتى بەئامانجى تەواوکردنى گفتوگۆکان و بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانى ئێستا لەنێوان کوتلە سیاسییەکان، بڕیاریانداوە بەشدارى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمان نەکەن".
تا ئێستا هەر سێ فراکسیۆنە هاوپەیمانەکە کە پێکهاتوون لە سەدرییەکان و پارتى و سوننەکان بایکۆتکردنى کۆبوونەوەى سبەینێی پەرلەمانیان راگەیاندووە بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار.