بەغداد ـ INA
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران بڕیاریدا بەپەلە دەست بە لێکۆڵینەوە لە تیرۆرکردنەکانی ئەم دواییەی پارێزگای میسان بكرێت و لێپرسینەوەی لە كەسانی كەمتەرخەمیش بكرێت، و وەفدێكی ئەمنیشی ناردوەتە پارێزگاكە بۆ سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی لێکۆڵینەوەو پێشكەشكردنی راپۆرتی ئەمنی سەبارەت بە دۆخی ئەمنی.
كازمی لەبەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوە، دەڵێت: لەم دواییەدا پارێزگای میسان شاهیدی دووبارەکردنەوەی روداوی تاوانکاری رێكخراو بووە، و دواین تاوانیش تیۆركردنی حاکم ئەحمەد فەیسەڵ، و تیرۆرکردنی شەهید حسام عەلیاوەیی ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ و هەروەها تاوانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان و هەندێك ناكۆكی هۆزگەرایی چەكداریی.
وتیشی: "دەسەڵاتی دەوڵەت و سەروەری یاسا لەبەردەم ئەو تاوانە قێزەونانەدا بێدەنگ نابێت کە هەڕەشە لە ئاشتی و سەقامگیری دەکەن،
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بڕیاریداوە دەستبەجێ لێكۆڵینەوە لە تیرۆركردنەكانی ئەم دواییە بكرێت، و لێپرسینەوە لە كەسانی كەمتەرخەم بكرێت كە شكستیان هێناوە لەجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان یان شکستهێناوە لە جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن، هەروەك پێداچونەوە بە رێوشوێنە ئەمنیەكان و ئەو پلانانەش بكرێت کەشوێن جووڵەی تاوانباران و گومانلێکراوەکان دەکەوێت.
کازمی دەڵێت: شاندێکمان ناردووەتە پارێزگاكە کە پێکهاتوە لە وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بەمەبەستی بەدواداچوون و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی لێکۆڵینەوەکان و ئاماەكردنی راپۆرت لەسەر دۆخی ئەمنی پارێزگای مەیسان بە زووترین کات.
سەرۆك وەزیرانی عێراق داواشی لە هاوڵاتیان کرد کە ببنە پاڵپشتی دەوڵەت و پشتیوانی هێزە ئەمنییەکانی بکەن لە کارەکانیاندا بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و بەرقەرارکردنی ئاشتی كۆمەڵایەتی و سەپاندنی سەروەری یاسا، بۆ ئەوەی هەموو تاوانبارێک بخاتە بەردەم دادگا و لێپرسینەوە لەوانەش بكرێت كە كەمتەرخەم بوون.