هەولێر_(INA)
بەشدار سەربەست یاریزانی پێشووی یانەی برایەتی وهەڵبژاردەی تۆپی سەمێزی عێراق وئێستای راهێنەری برایەتی وعێراق، ناوی دەخرێتە سەر براندێكی جیهانی،بەداهێنانێكی نوێ دەچێتە مێژووی ئەم یارییە،كاتێك بەهۆی هەوڵ وماندووبوون وكارامەیی،كۆمپانیایەكی كەل وپەلی وەرزشی براندێكی نوێ دەخاتە نێو بازاڕی وەرزش،ئەویش داهێنانێكی رێكتی تۆپی سەرمێز بەناوی (بەشدار) دەكرێ و لەئایندەیەكی نزیك،رێكتێكی نێودەوڵەتی بەناوی كوردێك دەكەوێتە بازاڕ.
بەشدار سەربەستی راهێنەر تایبەت بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) وتی: من خۆشحاڵم كە ئەم كۆمپانیایە ئەم براندەی بەناوی یاریزانێك كوردی عێراق كردووە ومێژووە بۆ هەموومان،خودی كۆمپانیاكەش وتیان تۆ یەكەم كەسی لە عێراق و كوردستان ئەم كارەت بۆ بكرێت،هەروەها بەشدار وتی : سوپاس پۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق كەگرنگی بە وەرزش وهەواڵ و داهێنانەكەی خودی مندا.
بڵێین وەك بازاڕكردن وریكلام و خودی راهێنەرەكە،یەكەم جارە لە كوردستان و عێراق ئەم گۆڕانكاری و ناوبانگی بەرگوێی شەقامی وەرزشی بكەوێـت، هەم لەلایەن خوێنەران و هەوادارانی وەرزشی،لەهەمان كاتدا نوێ بوو وەرزشكارانی كوردستان و عێراق،لەهەمووان شۆكت تر، و میدیاكارانی وەرزشی كوردی وعێراقی ئەم جۆرە هەواڵەیان تەنها لە هەواڵە وەرزشییەكانی دەرەوە بیستبوو.
بێگومان ئەم تەكانە ناوازە و نەردین و تایبەت، دوای هەوڵی چەندین ساڵەی خودی بەشدار سەربەست دێت،ئەوكاروخزمەتەی كردوویەتی لە كوردستان و عێراق و شارەكان،بێگومان كوالیتی ڕاكێتەكە كاربۆنداری off+.